به‌رزی کۆلیسترۆڵی خوێن: High Blood Cholesterol
کۆلیسترۆل چه‌ورییه‌که له هه‌موو خانه‌کانی له‌شدا هه‌یه، له‌ش به‌کاری دێنێت له دروستکردنی خانه‌کان و چه‌ند هۆرمۆنێکی گرنگدا. کاتێک کۆلیسترۆل به‌رزبێت، نیشتووی چه‌وری له بۆرییه‌کانی خوێندا دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش رۆشتنی خوێن به‌ناو بۆرییه‌کاندا گران ده‌کات، دڵ ئۆکسجینی پێویستی پێ ناگات به‌مه‌ش مه‌ترسی نۆبه‌ی دڵ(heart attack) زیادده‌بێت، هه‌روه‌ها که‌م رۆشتنی خوێن بۆ مێشک ئه‌بێته هۆی جه‌ڵده‌ی مێشک(stroke).
نیشانه‌کانی:
نیشانه‌ی نی یه. شیکاری خوێن تاکه رێگایه بۆ دیاریکردنی به‌رزی کۆلیسترۆل. له ته‌مه‌نی 20 سه‌ڵییه‌وه پێویسته هه‌موو که‌سێک شیکاری خوێن بکات بۆ دیاری کردنی ئاستی کۆلیستیرۆلی بنه‌ره‌تی، پاشان به لایه‌نی که‌مه‌وه 5 ساڵ جارێک دووباره‌ی بکاته‌وه.
هۆکاره‌کانی توشبوون به به‌رزی کۆلیسترۆل:
هه‌ندێک له هۆکاره‌کان له ده‌سه‌ڵاتی تاکدایه، وه‌ک؛ نا چالاکی، قه‌ڵه‌وی، خواردنی خراپ و نا ته‌ندروست...
هه‌ندێکی تر له هۆکاره‌کان له ده‌سه‌ڵاتی تاکدا نیه، وه‌ک؛ پێکهاتنی جینی (بۆماوه‌یی).
کۆلیسترۆڵ ئەگوێزرێتەوە بەناو لەشداو لکاوە بە پرۆتینەوە، یەکگرتنی کۆلیسترۆل و پرۆتین پێی دەوترێت لایپۆپرۆتین(lipoprotein) ، لایپۆپرۆتین سێ جۆرە:
1. کۆلیسترۆلی خراپ/bad cholesterol'' LDL Low Density Lipoprotein
ئه‌م جۆره کۆلیسترۆل ئه‌گوێزێته‌وه به‌ناو له‌شدا،له بۆرییه‌کانی خوێندا دروست ده‌بێت و ئه‌بێته هۆی ره‌قبون و ته‌سکبونه‌وه‌یان.
2.VLDL Very Low Density Lipoprotein
ئەم جۆرە بەزۆری چەوری ترایگلیسراید(triglyceride) ده‌گوێزێته‌وه. تریگلیسراید یش جۆرێکه له چه‌وری لکاوه به پرۆتینه‌وه ئه‌م جۆره‌ش ئه‌بێته هۆی ته‌سکبونه‌وه‌ی بۆرییه‌کانی خوێن.
3. کۆلیسترۆلی باش/ good cholesterol'' HDL High Density Lipoprotein
ئه‌م جۆره کۆلیسترۆلی زیاده هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌یگه‌رێنێته‌وه بۆ جگه‌ر.
کارای مه‌ترسی (risk factor):
رێی تێده‌چێت توشی به‌رزی کۆلیسترۆلی خوێن بیت ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م کارا مه‌ترسییانه‌ی لای خوا‌ره‌وه‌ت تێده بێت:
-جگه‌ره کێشان. کێشانی جگه‌ره دیواری بۆرییه‌کانی خوێن تێک ده‌شکێنێت و یارمه‌تی که‌ڵه‌که‌بونی نیشتووی چه‌وری ده‌دات.
-قه‌ڵه‌وی.
-خواردنی خراپ. خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی کۆلیسترۆلی زۆری تێدایه، وه‌ک؛ گۆشتی سور، به‌روبومی شیری پڕ چه‌وری(کامل الدسم) ، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌وری تێر(saturated fat) که له به‌روبومی ئاژه‌ڵیدا هه‌یه.
-وه‌رزش نه‌کردن.
-به‌رزی په‌ستانی خوێن.
-نه‌خۆشی شه‌کره.
-مێژووی خێزان بۆ نه‌خۆشی دڵ. ئه‌گه‌ر دایک باوک یان خوشک برا توشی نه‌خۆشی دڵ بوون پێش ته‌مه‌نی 55 ساڵی.
شیکاری خوێن:
شیکاری خوێن بۆ دیاری کردنی ئاستی کۆلسترۆل ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه؛
- کۆلیسترۆڵ (Total Cholesterol)
- کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL)
- کۆلیسترۆڵی باش (HDL)
- ترایگلیسراید(Triglyceride)
بۆ ده‌ست که‌وتنی باشترین ئه‌نجام پێویسته پێش شیکاری بۆ ماوه‌ی 9 بۆ 12 کاتژمێر هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ک(جگه له ئاو) ڕابگیرێت.
کۆلیسترۆڵ به میلیگرام بۆ دیسیلیتر(mg/dl) ده‌پێورێت.
ئاستی ویستراو بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک:
total cholesterol خوار mg/dl 200
LDL خوار 130 mg/dl
HDL سه‌روو 40 mg/dl
Triglyceride خوار mg/dl 150
ئه‌م ڕێژا‌نه ده‌گۆڕێن به‌پێی که‌سه‌کان و بوونی کاراکانی مه‌ترسی(risk factor).
خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر:
گۆڕینی شێوازی ژیانت باشترین ڕێگه‌یه بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر
1- له ده‌ست دانی کێشی زیاده.
2- خواردنی خۆراکی ته‌ندروست.
* دوور که‌وتنه‌وه له چه‌وری خراپ واته چه‌وری تێر (الدهون المشبعه) که له گۆشت و په‌نیر و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی تردا هه‌یه، هه‌روه‌ها له هه‌ندێک جۆری کێک و بسکیتیشدا هه‌ن. له جیاتی ئه‌م جۆره چه‌ورییه، ئه‌توانیت چه‌وری ناتێر (unsaturated) به‌کاربێنیت وه‌ک ؛ له زه‌یتون، فستق عبید(فول سودانی) هه‌روه‌ها گوێز، بادام.
* که‌م به‌کارهێنانی ئه‌و خۆراکانه‌ی کۆلیسترۆلی زۆر تێدایه وه‌ک گۆشتی سور، زه‌ردێنه‌ی هێلکه، به‌رهه‌می شیری چه‌ور(په‌نیر، که‌ره ، هتد..).
* هه‌ڵبژاردنی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو(به توێکڵه‌وه) و به‌رهه‌مه‌کانی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو له نان و ئارد و کێک دا، وه‌ک گه‌نم ، جۆ، شۆفان(الشوفان)..
* خواردنی میوه و سه‌وزه، پرن له ریشاڵه خۆراکییه‌کان(dietary fiber) که گرنگن بۆ ته‌ندروستی دڵ. خواردنی 5 ژه‌م میوه له رۆژێکدا سوودێکی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی.
* خواردنی ماسی. هه‌ندێک جۆری ماسی وه‌ک ماسی سه‌لمۆن، مه‌که‌ره‌ل، ره‌نکه، تونه؛ ترشه چه‌وری ئۆمێگا 3 (Omega 3) تێدایه بۆ ته‌ندروستی دڵ باشه.
* کحول. زۆر خواردنی کحول ئه‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری ترایگلیسراید(triglyceride).
3- وه‌رزشکردن به رێک و پێکی. بۆ ماوه‌ی30 بۆ 60 ده‌قیقه له رۆژێکدا وه‌ک؛ ڕۆشتن، راکردن، پاسکیل سواری، مه‌له‌کردن.
4- وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان.

