ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان یه‌كێكه له‌و داهێنراوه زانستییانه‌ی ده‌ستی مرۆڤ كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌و به‌رچاوی به بواره جیاوازه‌كانی ژیان كردووه، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی كه به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكاری دایه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌جیهاندا بڵاوبۆته‌وه .
ئامێری كۆمپیوته‌ریش وه‌ك به‌شێكی گرنگی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له ڕاپه‌ڕاندنی زۆربه‌ی كار‌و ئه‌ركه‌كانی ڕۆژانه‌مان، ئه‌م ئامێره له دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێكدێت كه پێكهاته‌ی هارد وێر و سۆفت وێره، به‌خۆشحاڵیه‌وه هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی وه‌كو زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌دا بڕوات كه له‌م بواره‌دا دێنه دی، به‌تایبه‌تی پێكهاته‌ی هارد وێر. به جۆرێك كه هه‌ر هارد وێرێكی تازه‌و نوێ دروست بكرێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و به‌كارهێنه‌رانی لێ ی سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ر(یوزه‌ر)ی كورد به شێوه‌یه‌كی نا به‌رپرسانه سوود له سۆفت وێری كۆمپیوته‌ر وه‌رده‌گرن و به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سۆفت وێری نا ئۆریجنه‌ڵ و كۆپی كرا‌و.
ئه‌م دیارده‌ی ده‌ی بینین له زۆربه‌ی كۆمپیوته‌ری كه‌سی و ته‌نانه‌ت له كۆمپیوته‌ری دام وده‌زگا حكومی و ناحكومی وكۆمپانیا‌كانیشدا به‌دی ده‌كرێت ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌و سیسته‌م و پرۆگرامانه به‌كارناهێنن و كاریان پێ نا‌كه‌ن كه ئۆریجنه‌ڵن. واته ئه‌و سۆفت وێرانه‌ی كه له لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی تایبه‌ت به به‌رهه‌م هێنان و دروست كردنی سۆفت وێری كۆمپیوته‌ر به‌رهه‌مه‌م هاتوون و ته‌نیا كۆمپانیا مافی فرۆشتنی ئه‌م سۆفت وێرانه‌ی هه‌یه واته مافی له‌به‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پارێزراوه بۆ كۆمپانیاكه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و پرۆگرامه‌رو ئه‌ندازیارانه بپارێزن كه دوای ماندووبوون و خه‌رجیه‌كی زۆر سۆفت وێرێكیان دروستكردووه هه‌ڵده‌ستن به دانانی كۆدێك یان (كی)ێك بۆ ئه‌م سۆفت وێره‌و هه‌ر سیسته‌م و پرۆگرامێك (كی)ێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه له‌كاتی سێته‌پ كردنی پێویسته داخلی بكه‌ی، به‌ڵام هاكه‌رو كڕاكه‌ره‌كان هه‌ڵده‌ستن به كڕاك كردن(شكاندن)و دزینی ئه‌م كۆدانه‌و كۆپی كردنی سۆفت وێره‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ چه‌نده‌ها كۆمپیوته‌ری تر به‌م كاره‌ش جگه له‌وه‌ی زیانێكی زۆر به لایه‌نی به‌رهه‌مهێنی سۆفت وێره‌كه ده‌گات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاریشی دێنێ ناتوانێت سۆفت وێره‌كه ئه‌پ دێت بكات له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه چونكه له‌لای كۆمپانیاكه ئاشكراده‌بێت و سۆفت وێره‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك گرفتی تریش بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سۆفت وێری ئۆریجنه‌ڵ به‌كاربهێنرێت ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی ئه‌پ دێت بكرێت و هه‌ر كێشه‌و گرفتێكیشی هه‌بێت كۆمپانیا خۆی چاره‌سه‌ری ده‌كات، هه‌روه‌ها سۆفت وێری ئۆریجنه‌ڵ لایه‌نی سكوێریتی به‌هێزه‌و داتا و زانیارییه‌كان باشتر ده‌پارێزێت .

زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی یوزه‌ری كۆمپیوته‌رن هۆكاری به‌كارنه‌هێنانی سۆفت وێری ئۆریجنه‌ڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ گرانی له نرخ وكه‌می له بازاڕدا، ئه‌مه ڕاسته كه نرخی سۆفت وێری ئۆریجنه‌ڵ زیاتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ سۆفت وێری كۆپی كرا‌و به‌ڵام ئه‌م به‌راورده ته‌نها له ڕووی نرخه‌و هه‌رگیز له ڕووی چۆنیه‌تییه‌وه به‌راورد ناكرێن! چونكه زۆربه‌ی جار یوزه‌ر نرخی سۆفت وێرێكی ئۆریجنه‌ڵ زیاتر ده‌دات بۆ چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی سۆفت وێری كۆپی كرا‌و، هه‌روه‌ها هۆیه‌كی تر له هۆیه‌كانی به‌كارنه‌هێنانی سۆفت وێری ئۆریجنه‌ڵ كه‌می هۆشیاری یوزه‌ره به‌رامبه‌ر به ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان و زانستی كۆمپیوته‌ر چونكه وه‌كو ده‌بینین كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كان توانای دارایی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بتوانن سۆفت وێری ئۆریجنه‌ڵ بكڕن و به‌كاریبهێنن به‌ڵام به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له یه‌كه‌كانی كۆمپیوته‌ر و به‌شی ئای تی كارده‌كه‌ن كه‌سانی ناشاره‌زاو ناپسپۆڕن و هه‌ندێ جاریش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسی دارایی ده‌زگاكه‌ن ئه‌و ڕۆشنبیری و هۆشیارییه‌یان نییه تا بڕی پاره‌ی گونجاو بۆ كڕینی سۆفت وێرێكی ئۆریجنه‌ڵ ته‌رخان بكه‌ن، ڕه‌نگه هۆكارێكی تریش ئه‌و كه‌سانه بن كه كاری چاككردنه‌وه‌و به‌رنامه‌دانانی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن، چونكه زۆربه‌یان وه‌كو پێویست ئه‌و جیاوازیانه ناخه‌نه ڕوو كه له نێوان سۆفت وێری ئۆریجنه‌ڵ و نائۆریجنه‌ڵدا هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن .
له كۆتایی دا ده‌ڵێم پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو به‌رپرس هه‌ڵسن به دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌یه كه ڕوو به‌ڕووی زانستی كۆمپیوته‌ر بۆته‌وه ئه‌ویش به دانانی یاسایه‌ك بۆ ڕێگری كردن له كۆپی كردن و فرۆشتنی سۆفت وێری نا ئۆریجنه‌ڵ، هه‌روه‌ها دابینكردنی سۆفت وێری ئۆریجنه‌ڵ به نرخێكی گونجاو به‌جۆرێك كه هه‌موو یوزه‌رێك بتوانێت سوودی لێ وه‌ربگرێت . له ڕێگه‌ی هێنانی كۆمپانیای تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان و كردنه‌وه‌ی لقی فرۆشتن و خزمه‌تگوزاری ئه‌م كۆمپانیایانه‌و پاراستنی مافی بڵاوكردنه‌وه‌و فرۆشتنیان له ڕێگه‌ی یاسا، هه‌روه‌ها ڕۆشنبیركردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی یوزه‌ری كورد له ڕێی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌هه‌موو لایه‌كمان له داهاتوودا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌كارهێنه‌ری زانستیانه‌ی كۆمپیوته‌رو ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریه‌كان بنیاد بنێین .