تا بژیم تێت ده‌بڕم خاوه‌نی جوانی و ده‌سه‌ڵات
چاوی ئاوات و هیوام ئه‌ی گوڵی سه‌رتۆپی وڵات
داده‌مركێ كوڵی دڵ ، تاوێكی ڕێتخهم چ ده‌بێ؟
به‌سه‌ری نوكی زمانم له بنی په‌نجه‌ی پات
ڕۆژی هه‌ڵكه‌وته ده‌سا بێ گوڵه‌كه‌م تێت ڕاكه‌م
له ترومبێلی فیداكاری به‌ره‌و كۆڕی خه‌بات
لێت ده‌به‌م جارێ به‌بێ ده‌نگی نه‌چی بیكه‌یته قاو
نێوی هاوكاری له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ی دیموكرات
یاری شیرین ده‌وه‌ره تا زووه تا لێت نه‌چووه
ته‌مه‌نی جوانی بژین پێكه‌وه تاكه‌ی به ته‌مات
گیانه‌كه‌م خۆ تۆ هه‌زارجار پترت داوه به من
قه‌ولی بێ كرده‌وه هه‌ر ویشكه تریتم به هیوات
كه‌نگێ بۆم داده‌كه‌نی خۆمی به‌سه‌ردا كێشم
كهوشهكهت ماچ كه‌م و سهردانێمه به‌رپێت كز‌و مات
لێت نه‌چێ ڕه‌نگه له‌به‌ر ته‌نگی ئه‌شێ بۆت تهڕكهم
ده‌سته نه‌رم و شلهكهت بازنه ئازاری نه‌دات
توند و تیژی به‌سه بۆم تیل كه ده‌با لێی ڕاده‌م
به سمێڵ گه‌سكی ده‌م ئه‌و تۆزه له‌سه‌ر شان و كه‌وات
تۆ له‌سه‌ر ئه‌و ڕقه بی تێك ده‌چه‌قێنین له پڕا
من له پێت دڕكی مژۆڵ و تۆ له دڵم تیری نیگات
هه‌رنه‌بێ تاقه یه‌كێكم ده‌یێ با خۆم نه‌كوژم
له‌و هه‌موو ده‌سڕه كه پێی ده‌سڕی ده‌م و لێوی نه‌بات
بێڵه خاوی كه‌مه‌وه ڕه‌ق بووه صندوقی سه‌رت
باری لێوم بهتكهی ئاره‌قه‌كه‌ی سه‌ر گۆنات
پاش و پێش هه‌ریه‌كه بۆ من كه مه‌به‌ستم چوونه
زه‌رده لیمۆت چووه ناو ده‌ستمه‌وه یان پرچی سیات
هه‌ر له‌لای تۆیه ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت تێی كێشم
خۆڵی به‌رپێته له چاوم ترێ ڕوناكی ده‌كات
حه‌زده‌كه‌ی جارێ بژیم بۆم وه‌ره پێش با تێی نێم
ده‌م له نێوانی مهم و سینه وه‌خۆم ئاوی حه‌یات
ناهێڵم بێشێ وه‌ره پێشێ ده‌با بۆت تێخه‌م
ئه‌م دوو ئه‌نگوستیله ئاڵتونه له په‌نجه‌ت به‌خه‌ڵات
ده‌وه‌ره گیان و قه‌وه‌ت تاوێ ئه‌مه‌م بگره به‌وه‌ت
نه‌بزی ده‌ستم به سه‌ری په‌نجه‌ت كه نه‌خۆشم له‌لات
من كه خۆم ناوه‌ته پێناوت ئه‌تۆش بۆم فش كه
قۆڵی ڕاستت بخه‌مه باسكم و ده‌رچین له وڵات
با بكه‌م تۆبه له‌سه‌ر ده‌ستت و ئیتر دایهێڵم
ڕیشی بۆزم، ببمه تالكی به‌ر كۆشكی سه‌رات
تا وتم كوانێ بڵێ هانێ دڵم مه‌شكێنه
حافزم موسته‌حه‌قم چاو له‌ده‌ستی تۆم هه‌موو كات
جوانی تۆی دا له مه‌حه‌ك ناحه‌زی من بۆم ده‌ركه‌وت
ئه‌وه‌ی جوانان هه‌موو لایانه به ته‌نها هه‌یه لات
