چه‌مكی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه هۆكارێكه له هۆكاره‌كانی گوزارشت كردن له بیر‌و ڕاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری لقێكه له لقه‌كانی ئازادیه گشتییه‌كان و له‌و جودابۆتهوه، بۆیه ئه‌م بڕگه‌یه دابه‌ش ده‌كه‌ین بۆ سێ خاڵ.
یه‌كه‌م:ڕۆژنامه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
ڕۆژنامه دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیشه بۆ دروستكردنی ڕای گشتی و به‌ته‌نها ئامرازێك نیه له ئامرازه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی كۆمه‌لایه‌تی یان وروژاندنی كۆمه‌لایه‌تی به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئامرازێكه بۆ ڕێكخستنی كۆمه‌لایه‌تی. بێ گومان، ڕۆژنامه تیخێكی دوو ده‌مه، ڕێڕه‌وی ئازادیخوازی ده‌گرێته‌به‌ر و گوزارشت له ماف و ڕای گشتی كۆمه‌ڵ ده‌كات و ڕێگا خۆشكهریشه بۆ وشیاریه‌كی زیاتر‌و پێشكه‌وتن ، ئه‌گه‌ر ببێته ئامرازێك به‌ده‌ست خه‌ڵكانێكی دڵسۆز‌و پارته دیموكراسخوازو سهربهخۆو ده‌زگا ده‌ستووریه‌كان ، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه جڵه‌وكێشی نیشتمان و كۆمه‌ڵ بكات بۆ نه‌فامی و نه‌زانینێكی زیاتر و وون بوون و چه‌واشه‌بوون، ئه گه‌ر ئامرازێك بێت به‌ده‌ست ده‌سه‌لاتداره داپڵۆسێنهرهكانهوه .
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ڕۆژنامه ناپلیۆن ده‌ڵێت: (( ئه‌وه‌نده‌ی له سێ رۆژنامه ده‌ترسم ئه‌وه‌نده له سه‌د هه‌زار سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ر ناترسم )).
ڕۆژنامه‌ی راسته‌قینه به‌پێ ی بۆچوونی نوێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه :
1. ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری بلاوبكرێته‌وه و ماوه‌كه‌ی له هه‌فته‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت.
2. ده‌بێ به ڕێگایه‌كی میكانیكی بێته به‌رهه‌م .
3. ده‌بێ ژماره‌ی له بازاڕدا زۆر بێت و نرخیشی گونجاوبێت .
4. ده‌بێ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ بێت و هه‌موو بابه‌تێكی تێدابێت كه مایه‌ی بایه‌خ پێدانی ڕای گشتی بێت نه‌ك گرووپێكی بچوكی هه‌ڵبژارده .
5. ده‌بێ به‌به‌رده‌وامی له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌ربچێت .
دووه‌م:ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه ئازادی داخوازیه‌كی مرۆڤایه‌تی بووه‌و گشت خه‌باته مرۆڤایه‌تیه‌كانیش له‌ژێر دروشمی ئه‌ودا ده‌كران . شایه‌نی باسه، هه‌وڵدانی مرۆڤ بۆ ئازادیه‌كانی له سه‌ده‌كانی كۆن و ناوه‌راست و نوێ دا، بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی بهدهسكهوتنی زانیاری ده‌ستی پێ كردووه ئینجا دوای ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی به‌ئازادی دێت و دواتریش داواكردنی مافی به‌ئازادی گوزارشتكردن له ڕای خۆی دێت.
هه‌روه‌كو ده‌زانین، ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری مانایه‌كه له مانای ئازادیه گشتییه‌كان جیا بۆته‌وه‌و خه‌ڵك چه‌ند باوه‌ڕی به مانای ئازادیه گشتییه‌كان هه‌بێت هێنده‌ش باوه‌ڕی به لقه‌كانی ئه‌م مانایه ده‌بێت. هه‌روه‌ها گشت ده‌ستوورو به‌ڵگه‌نامه نیشتمانی و جیهانییه‌كان ئازادییان له‌پێشه‌وه‌ی ده‌ربڕین و ئایدۆلۆژیاوه داناوه و مافی ڕا ده‌ربڕینیشیان به‌مافێكی بنه‌ره‌تی له مافه‌كانی مرۆڤ داناوه . ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له سه‌ره‌تاوه له چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانیداو به ویست و ئاره‌زوویه‌كی نیشتمانیانه‌ی ته‌واوه‌وه ده‌رچوون و شۆرشه‌كان گوزارشتیان لێی كرد‌و دواتر له‌نێو ده‌ستووردا نووسران .
ڕون و ئاشكرایه، ئازادی بیركردنه‌وه‌و گوزارشتكردن ناوه‌رۆكێك و واتایه‌كی سروشتی ئازادیه، چونكه مرۆڤ به‌پێ ی سروشتی پێكهاته‌كه‌ی بوونه‌وه‌رێكه بیرده‌كاته‌وه و مافی ئازادی گوزارشتكردنیش ڕووی حه‌تمی بیركردنه‌وه‌یه .
مافی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری واته په‌یداكردنی زانیاری له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك و گواستنه‌وه‌ی و ئالوگۆركردنی و مافی بلاوكردنه‌وه‌ی بیر‌و ڕا و ئالوگۆركردنی به‌بێ كۆت ومافی ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌و دانه‌نانی هیچ سانسۆروێكی پێشینه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ڕۆژنامه بلاویان ده‌كاته‌وه، مه‌گه‌ر له‌سنورێكی زۆر ته‌سك نه‌بێت. ئه‌مه‌و له هیچ پارچهیكی گۆی زه‌وی ئازادیه‌كی بێ سنوور نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ئیدیعاكردنهی كه له ئارادایه ، بۆ نموونه له وڵاتانی وه‌كو سویسرا و فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌مریكا ئه‌وپه‌ڕی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه‌و سانسۆر له‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه نییه، به‌لام به‌رپرسارێتی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازادییه پێشێل كرا .هه‌روه‌ها ئازادی له بنه‌ڕه‌تدا به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌رپرسێتی ، بۆیه هیچ ئازادییه‌ك به‌بێ به‌رپرسێتی نی یه .
كه‌واته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له ده‌ستووردا زامن كراوه، هیچ رۆژنامه‌یه‌ك ئازاد نیه له بلاوكردنه‌وه‌ی زانیاری چه‌واشه‌كاری یان ئازار به‌خش یان زیان به‌خش به‌ناوبانگ و ئابڕووی هه‌ر كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێك یان ده‌زگایه‌ك جا چ به‌ئه‌نقه‌ست بێت یان له‌ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می یان به رێكهت بێت چونكه ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێكه له ئازادی كه‌سێكی ئاسایی و نابێ ته‌جاوزی بكات مه‌گه‌ر به‌پێ ی یاسایه‌كی تایبه‌ت نه‌بێت .
له راستیدا، دوو سیستمی چاودێری و سانسۆر هیه، یه‌كیان خۆپارێزییه (Preventif ) ئه‌وه سانسۆری پێش ده‌رچوونی رۆژنامه‌یه . ئه‌وی تریان سانسۆری دوای بلاوكردنوه : كه بریتیه له به‌رپرسارێتی رۆژنامه‌گه‌ری، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به چه‌واشه‌و خراپه ئازادیهكه به‌كارهێنرا .
سێ یه‌م:گرنگی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی كه هه‌میشه لای ڕای گشتی و كۆمه‌لگه‌ی دیموكراسییه‌وه جێگای بایه‌خ بووه، چونكه ئازادی ووشه سه‌ره‌تای دیموكراسیه‌ته. هۆی بایه‌خدان به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌م سه‌ده‌یه‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سیستمی نوێ ی جیهانی و بلاوبونه‌وه‌ی سیستمی دیموكراسی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له جیهاندا، ئه‌و سیستمه‌ی كه به‌سروشت له سه‌ر پرنسیپی (( حوكمرانیه‌تی گه‌ل له ڕێگه‌ی گه‌له‌وه )) دامه‌زراوه‌و هه‌ر له پێشه‌وه گریمانه‌ی ئازادی هه‌لبژاردنی لێ ده‌كرێ و ئه‌م ئازادی هه‌لبژاردنه‌ش بێ گومان گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ كه گه‌ل به ئازادی گوزارشت له بیر‌و ڕای خۆی بكات، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری گرنگترین هۆكاری نووێ یه بۆ گوزارشت كردنی بیر‌و ڕا، بۆیه پیاده‌كردنی ئه‌م ئازادیه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه له دیارده هه‌ره دیاره‌كانی سیستمی دیموكراسییه . له سیستمی دیموكراسیدا، دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی نوێنه‌رانی گه‌ل بۆ ئه‌نجومه‌نی یاسادانان و ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی كه سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانی له ڕێگای هه‌لبژاردنه‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ههلسوڕاندنی خۆجێ یی (مجالس الادارات المحلیة) و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و گه‌ل له رێگه‌ی رۆژنامه‌و كه‌ناله‌كانی تری راگه‌یاندنه‌وه ده‌بێته چاو‌دێر به‌سه‌ر كاروبارهكانیانهوهو له‌و ڕێگایه‌وه گوزارشت له بیر‌و ڕای خۆی ده‌كات. ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌ر ده‌مێنێ كه پێشتر به‌ئامانجی خۆپاڵاوتن و پروپاگه‌نده له نێوان گه‌ل و ئه‌و نوێنه‌رانه‌دا دروست بوو بوو، بۆیه هه‌ر یه‌كێك له تاكه‌كانی گه‌ل له ڕێگه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌دا محاسه‌به‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه پێشتر متمانه‌ی پێ دابوون. هه‌ر بۆیه له ده‌ستووری زۆربه‌ی وڵاتاندا رۆژنامه‌گه‌ری ناوی لێنراوه ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س به ده‌سه‌لاتی چواره‌م ناوی ده‌به‌ن له‌به‌ر ئه‌و ڕۆله‌ی كه هه‌یه‌تی له ئاراسته كردنی ڕای گشتی و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كاروباری حكومه‌ت و به‌ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ن ئه‌م ڕایه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن ناكرێ رۆژنامه‌گه‌ری به‌ده‌سه‌لاتی چواره‌م ناوزه‌د بكه‌ین، چونكه له ڕووی یاسایی یه‌وه تاكو ئێستا له ده‌ستووری هیچ ولاتێكدا به ده‌سه‌لاتی چواره‌م ناوی نه‌براوه، هه‌روه‌ها له ڕووی نرخ دانانیشه‌وه، دانانی به ده‌سه‌لاتی گشتی له پله‌و پایه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه، هیتله‌ریش به قوتابخانه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌سفی كردووه‌و ده‌ڵێ (( ڕۆژنامه‌گه‌ری قوتابخانه‌یه‌كه جه‌ماوه‌ر زانیاری ڕۆژانه‌ی لێوه وه‌رده‌گرێت )) .
* یاسای ڕاگه‌یاندن له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بيدا
به‌پێوستم زانی له ده‌قه ده‌ستووری ویاسایى يهكانی په‌یوه ست به ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له نیشتمانی عه‌ربیدا چه‌ند كورت كراوهیكی گرنگ وه‌رگرم .
یه‌كه‌م:عێراق ده‌ستووری ساڵی 1925(یاسای بنه‌ڕه‌تی )عێراقی دووپاتی ده‌كاته‌وه له‌سه‌رمافی تاكه‌كان وئازادییهكانیان له‌نێوانیان مافی ده‌ربرینی ڕاو بڵاوكردنه‌وه‌یدا كه مادده‌ی(12)له‌یاسای بنه‌ڕه‌تی دا هاتووه كه(عێراقیه‌كان ده‌ربڕینی ڕاو بڵاوكردنه‌وه‌یان هه‌یه).دواترچهندین رۆژنامه له‌سایه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌رچوون كه ده‌ربڕی جیاوازی لایه‌ن وهزرهكان بوو (الاتجاهات والافكار) و رۆژنامه‌كانی پارته سیاسیه‌كان جۆرێك له‌ئازادی پێ به‌خشى .
دووه‌م:میسر
ده‌ستووری میسری ساڵی (1971)چاره‌سه‌ری ئه‌و ئامرازانه‌ی كردبوو كه , له‌میانه‌یدا بۆ ڕای گشتی هه‌بوو مماره‌سه‌ی رۆڵی خۆی ببینێ له پاراستنی بنه‌مای یه‌كسانی . له‌ده‌قی مادده‌ی (48)هاتووه كه ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری وچاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن كه‌فاڵه‌ت كراوه و چاودێری له‌سه‌ر رۆژنامه و ئاگادار كردنه‌وه‌ی یان راگرتنی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به شێوه‌ی ئیداری قه‌ده‌غه كراوه .
سێیه‌م:یه‌مه‌ن ده‌ستووری یه‌مه‌نی ساڵی (1990)دووپاتی كردۆته‌وه له مادده‌ی (41) كه (هه‌موو هاوڵاتییه‌ك مافی به‌شداری له ژیانی سیاسی و ئابووری وكۆمه‌لایه‌تی ورۆشنبیری هه‌یه. كه ده‌وڵه‌ت كه‌فاڵه‌تی ئازادی بیركردنه‌وه‌و ده‌ربرینی كردووه به گوتن ونووسین وێنه له چوار چێوه‌ی یاسادا ....
چوارم:لوبنان راگه‌یاندنى لوبنانی له‌ساڵی (1958)دامه‌زراوه ئه‌ویش به دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی تایبه‌ت كه ئاگادار بوون له ڕای گشتی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و له سه‌ر رووداوه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ئاراسته‌كردنی . پا شان مه‌رسومی ژماره(104) ده‌رچوو له‌ساڵی 1977 بۆ رێكخستنی ئازادى رۆژنامه‌گه‌ری كه چه‌ندین كۆت و كۆسپی له به‌رده‌م رۆژنامه له ماوه‌ی كاتی دانابوو ، ئه‌مه‌ش ره‌سمی بووه ئه‌گه‌ر له كاتێك به‌شه‌كانی پێكاندبێ له زۆبه‌ی حالهتهكاندا، گرفتاری زۆر كێشه بووه .
پێنجه‌م:كوێت
ده‌قی مادده‌ی (36 ) له ده‌ستووری كوێتی ساڵی 1962 هاتووه كه ( ئازادی ڕاو لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كه‌فاله‌ت كراوه و هه‌موو مرۆڤێك مافی ده‌ربڕینی ڕاو بلاوكردنه‌وه‌ی به گوتن و نووسین یان ئه‌وانی تری هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رج و بوارانه‌ی كه یاسا دیاری ده‌كات ) . به‌لام له واقیعدا ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ئاراسته‌كراوه له‌لایه‌ن ده‌وله‌ت و ده‌ربڕی بۆچوونه‌كانی حكومه‌ته له هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی .
شه‌شه‌م:سعودیه
ده‌قی مادده‌ی (39) له سیستمی بنه‌ڕه‌تی له ولاتی سعودیه سالی 1992 ده‌ڵێت ( پابه‌ندبوونی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بلاوكردنه‌وه‌و هه‌موو ئامرازه‌كانی ده‌ربڕینی ڕا به وشه‌ی جوان و به‌رامبه‌ر به سیستمه‌كانی ده‌وله‌ت به‌شداری بكات له رۆشنبیری میلله‌ت و پشتگیری كردنی یه‌كه‌كانی و ، قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر شتیك ببێته هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی و ده‌ست درێژی كردن بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌وله‌ت و په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كان و كه‌رامه‌تی مرۆڤ و مافه‌كانی .
حه‌وته‌م:ئوردن
ده‌قی مادده‌ی (15) له ده‌ستووری ئوردنی ساڵی 1952 بڕگه‌ی (1) هاتووه ( ده‌وله‌ت كه‌فاله‌تی ڕاو بۆچوونی كردووه‌و هه‌موو هاولاتیه‌كی ئوردنی بۆی هه‌یه به ئازادی بدوێ و ڕاو بۆچوونه‌كانی ده‌رببڕێ جا چ به‌گوتن بێت یان به نووسین و ناردنی ئامرازه‌كانی ده‌ربڕین بێت به مه‌رجێك له سنووری یاسا ده‌رنه‌چێت) وه ده‌قی بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی (15) هاتووه ( ڕۆژنامه‌گه‌ری و چاپه‌مه‌نی ئازادن له چوارچێوه‌ی یاسادا). به‌لام گرفتی بنه‌ره‌تی له یاسا دانه‌ری ئه‌م یاسایه‌دا كاریگه‌ری و كار له ڕێڕه‌ووی پڕۆسه‌ی ڕاگه‌یاندن له ئوردن ده‌كات .
هه‌شته‌م:سوریا
ڕێكخستنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له سوریادا به‌و مانایه‌ی كه ئامرازێكه له ئامرازه‌كانی ڕای گشتی و له میانه‌ی یاسای ژماره (5) كه له ڕێكه‌وتی 22/9/2001 ده‌رچووه . هه‌ندێك له‌نووسه‌ران پێیان وایه كه ئه‌م یاسایه یاسایه‌كی ئه‌مری واقعه شتێكی ئه‌وتۆی نوێ ی نه‌هێنا كایه‌وه كه ببێته هۆی فراوان بوونی بواری ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری . ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێنرابوون كه پێ ی ده‌گوترا تاوانی بلاوكردنه‌وه نه ده‌گونجا له چاو سروشتی مماره‌سه‌كردنی ئه‌و كاره مرۆڤایه‌تیه ( ڕاگه‌یاندن ). بۆیه یاسا سزای توندی فه‌ڕز كردبوو.
به‌راوردێك له نێوان یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و له وڵاتی لوبنان.
له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بۆیه وڵاتی لوبنانم هه‌ڵبژارد ، چونكه لوبنان له ڕووی پێكهاته‌ی كۆمه‌لایه‌تی و ڕامیاری و فره حزبی یه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌چێت . ئه‌مه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی كه تاكه وڵاتی عه‌ره‌بییه گشت حوكمه‌كانی ڕێكخستنی ڕاگه‌یاندنی له كۆدێكدا كۆكردۆته‌وه به ناوی (یاسای ڕاگه‌یاندن ) كه یاسایه‌كی پێشكه‌وتووه .
سه‌ره‌تا بابزانین له ڕووی مه‌رجه‌كانی ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌و گۆڤار و سیستمی مۆڵه‌ت پێدان چ هاوبهشیێك یان جیاوازیێك له نێوان یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی لوبنان دا هه‌یه؟
مه‌رجه‌كانی ده‌ركردنی ڕۆژنامه له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێمی كوردستان :-
مادده‌ی سێ یه‌م : ده‌ركردنی رۆژنامه پێویستی به‌م مه‌رج و ڕێكاریانهی خواره‌وه هه‌یه :
یه‌كه‌م : خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندنێك له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێم بڵاوبكاته‌وه، كه ناو و نازناو و ڕه‌گه‌زنامه‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی خاوه‌ن ئیمتیاز یان ، دامه‌زرێنه‌ر و ناوی رۆژنامه‌كه‌و ئه‌و زمانه‌ی كه پێی بلاوده‌كرێته‌وه له‌گه‌ل ناوی سه‌رنووسه‌ر و ماوه‌ی ده‌رچوونی تێدا بنووسرێ . راگه‌یاندنه‌كه‌ش به به‌یانی ده‌ركردنی رۆژنامه داده‌نرێ .
دووه‌م : ده‌شێ خاوه‌ن هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه ناڕازی بێ و بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) ڕۆژ له مێژووی بلاوبونه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌وه له لای دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هه‌رێم به سیفهیی پێداچوونه‌وه ناڕه‌زایی تۆمار بكات و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه به په‌سندكراو داده‌نرێت .
سێ یه‌م : پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی ، به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن پێشكه‌ش و له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تۆماری بكات، له‌گه‌ل به‌ده‌رخستنی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی دارایی یه‌كه‌ی لێ دابین دهكاو سه‌ندیكاش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لێ ئاگادار بكاته‌وه .
چواره‌م : ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیازی ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی هه‌یه . ده‌بێ له رووی یاسایی یه‌وه شایسته‌یی (ئه‌هلیه‌ت )ی ته‌واوی هه‌بێ .
پێنجه‌م : نابێ له هه‌رێمدا دوو رۆژنامه به یه‌ك ناو ده‌ربچن .
شه‌شه‌م : پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه له شوێنێكی دیاری رۆژنامه‌كه به شێوه‌یه‌كی ڕوون ناوی خۆی و سه‌رنووسه‌ر و شوێن و مێژووی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه‌و ناوی ئه‌و چاپخانه‌یه‌ی كه لێی چاپ ده‌كرێ بلاوبكاتهوهو راگه‌یاندنێك له هه‌ر گۆرانكارییه‌ك یان هه‌مواركردنێك له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌یانی دامه‌زراندن ڕووبدات له ماوه‌ی (30) ڕۆژ له رێكه‌وتی گۆڕانكاریكه یان هه‌مواركردنه‌كه‌دا بلاوبكاته‌وه .
مادده‌ی چواره‌م : به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌رێكی ده‌بێ و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كات كه تیایدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه :-
یه‌كه‌م : ده‌بێ رۆژنامه‌نووس بێ و زمانی رۆژنامه‌كه به خویندنه‌وه‌و نووسین بزانێ .
دووه‌م : سه‌رنووسه‌ر و نووسه‌ر به‌رپرسارێتی مه‌ده‌نی و سزایی ئه‌و بابه‌تانه‌یان له ئه‌ستۆدایه كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌رچی خاوه‌ن ئیمتیازه به‌رپرسارێتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداری له نووسینی رۆژنامه‌دا كرد ئه‌وا هه‌مان به‌رپرسارێتی سه‌رنووسه‌ر هه‌ڵده‌گرێ .
مادده‌ی پێنجه‌م : له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی ئه‌و ڕێكاریانهی كه ده‌قه‌كه‌یان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، خاوه‌ن ئیمتیاز مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه واز له هه‌موو، یان هه‌ندێك خاوه‌ندارێتی خۆی بۆ كه‌سێكی دیكه بهێنێ ، به‌مه‌رجێك وازهێنه‌ر پێش (30) ڕۆژ له مێژووی دیاریكراو له وازهێنانه‌كه‌ی ئاگادارییه‌ك له ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌دا بڵاوبكاته‌وه .
سیستمی مۆڵه‌ت له یاسای چاپه‌مه‌نی لوبنانیدا :-
یاسا دانه‌ری لوبنانی له یاسای چاپه‌مه‌نی سالی 1962 هه‌مواركراودا، كاری به سیستمی مۆله‌تی پێشه‌كی كردووه، یاسا دانه‌ری كوردستانی هه‌مان ڕێگای یاسا دانه‌ری لوبنانی گرتۆته‌به‌ر هه‌روه‌كو له‌مادده‌ی بیست و حه‌وته‌مدا هاتووه :( ده‌ركردنی هه‌ر چاپكراوێكی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ر له وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشه‌كی له وه‌زیری ڕاگه‌یاندن دوای ڕاوێژكردنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌گه‌ری به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه) به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و له جیاتی ئاسانكاری ئه‌وپه‌ڕی توندی نواندووه بۆ هێنانی رۆژنامه‌و چاپه‌مه‌نی بیانی بۆ ناوه‌وه‌ی لوبنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌گه‌ر مۆله‌تی پێشه‌كی بۆ ده‌ركردنی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای چاپه‌مه‌نی لوبنانی ناوبراو وه‌رگرتبیت . هه‌روه‌كو له ده‌قی مادده په‌نجادا هاتووه :( هێنانی هه‌ر چاپهمهنییهكی بیانی بۆ ناو لوبنان به بڕیارێك له وه‌زیری ڕاگه‌یاندن قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌كانیدا ده‌گیرێت ئه‌گه‌ر به‌دیاركه‌وت چاپهمهنیهكه ده‌بێته هۆی شێواندنی ئاسایش، یان دژی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بێت یان دژی ڕه‌فتاری گشتی بێت یان نه‌عره‌ی تائیفی بوروژێنێ . هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر خاكی لوبناندا چاپه‌مه‌نییه‌ك چاپ بكات یان بڵاوی بكاته‌وه كه هێنانی قه‌ده‌غه‌كرابێت یان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌كانیدا گیرابێت سزا ده‌درێ به به‌ندكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له هه‌شت ڕۆژ تاكو سێ مانگ له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌یه‌ك به بڕی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی لوبنانی یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه .
هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك ده‌قێكی قه‌ده‌غه‌كراو چاپ بكات یان بڵاوی بكاته‌وه سزا ده‌درێ به غه‌رامه‌یه‌ك به بڕی یه‌ك ملیۆن تا دوو ملیۆن لیره‌ی لوبنانی هه‌روه‌ها ئه‌م حوكمانه پوخته‌كان ( الخلاصات ) ده‌گرێته‌وه كه به نیاز خراپی بلاودهكرێنهوه ئه‌گه‌ر هاتوو بووه هۆی ڕوودانی ئه‌و ئاگاداركردنه‌وانه ( المحاذیر ) له پێناویدا ده‌قه‌كه قه‌ده‌غه كراوه .
هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی لوبنان ده‌ربكرێت یان چاپ بكرێت نابێ ده‌ركردنی بگوازرێته‌وه بۆ لوبنان چ به چاپێكی سه‌ربه‌خۆ یان پاشكۆ وه یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر تاكو ڕه‌زامه‌ندی بۆ ده‌ركردنی له لوبنان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و مه‌رسومی یاسایی ژماره (74)ی نیسانی ساڵی 1953 وه‌رنه‌گرێت ) .