به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان، به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ڕێكخراوی ئایرێكسی ئه‌مریكی ، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری 2011 كۆنفرانسێكی دوو ڕۆژه‌یان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ساز كرد ، بۆ گفتوگۆ كردن ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو .
ئه‌گه‌رچی سازدانی كۆنفرانسه‌كه بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی به‌رنامه‌و ئامانج و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا مشت و مڕو كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه له‌ڵایه‌ن ڕاگه‌یاندكاران و ڕۆژنامه‌نوسان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه‌نوسانی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ، ڕۆژنامه‌نوسان پێیان وایه كه دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی له‌م شیوه‌یه له‌م دۆخه سیاسیه ناهه‌موار و نه‌خوازراوه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه خۆی له خۆیدا جێگای پرسیاره و گومان و دوو دڵی له‌لای زۆربه‌ی رۆژنامه‌نوسان دروست كردووه .
به‌شێك له ڕۆژنامه‌نوسان پێیان وایه كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئامانجێكی دیاری كرا‌و و ڕوونی نییه و به هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زانن بۆ ده‌مكوت كردن و سانسۆر دروستكردن له‌سه‌ر میدیای ئازاد و ئه‌هلی، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه تایبه‌ته به راگه‌یاندن و كاری ڕۆژنامه‌نوسی ، به‌ڵام نوێنه‌ری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نوسانی ئه‌هلی تێدا به‌شدارنه‌بوون تابتوانن متمانه‌ی پێ بكه‌ن و ببێته جێگای ئیعتیبار بۆیان ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كه‌سانی حزبی و ناپسپۆڕ له‌بواری ڕاگه‌یاندن له كۆنفرانسه‌كه به‌شدار بوون ، هه‌روه‌ها قسه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردن و ماوه‌ی كاركردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن .
ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاو لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی له‌م شێوه‌یه به زۆر بوونی مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ده‌زانن و ده‌ترسن له‌م نێوانه‌دا مافی ڕۆژنامه‌نوسان بفه‌وتێت ، هه‌روه‌ها پێیان وایه له ئێستادا له‌بری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵای راگه‌یاندن به جدی كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كوڕیه‌كانی یاسای ڕۆژنامه‌نوسی و گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێ سنوری كوردستانیش له‌به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاند كه ده‌سه‌لات به دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌یه‌وێت میدیای ئه‌هلی سه‌ركوت بكات و شه‌رعیه‌ت به بێ ده‌نگ كردن و داخستنی میدیای ئه‌هلی بدات و ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ركوت كردنی ڕاگه‌یاندنه نه‌ك دانانی به‌رنامه بۆی ، به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه به‌شێكی زۆر له مامۆستایان و شاره‌زایانی بواری ڕاگه‌یاندن دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به كارێكی ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كه‌ن و پێیان وایه ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌موو كه‌م و كوڕیه‌ی كه له ڕاگه‌یاندنی كوردی به‌دی ده‌كرێت و پاڵپشتییه‌كی به‌هێزیش ده‌بێت بۆ داكۆكی كردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌بێته دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی و به‌رگری له سه‌روه‌رییه نه‌ته‌وه‌یی و كلتوریی و نیشتمانییه‌كانمان ده‌كات و ئه‌نجومه‌نی له‌م شێوه‌یه‌ش له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهاندا هه‌یه .
