كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڕیاری داوه كه‌وا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه شاراوه‌ی له‌ناو ویندۆزی ڤێستا هه‌یه بۆ تێك شكاندنی ویندۆزه كۆپی كراوه‌كان چالاك بكات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ناسراوه به Reduced Functionalityكه ده‌توانێت ویندۆزه كۆپی كراوه‌كان ده‌ست نیشان بكات و تێكیان بشكێنێت كاتیك كۆمپانیا چالاكی بكات. له كاتی چالاك كردنی ئه‌م خاسیه‌ته له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه ویندۆزه‌كه هه‌موو جار دوای یه‌ك كاتژمێر له كاركردن ده‌وستێت و شاشه‌یه‌كی ره‌ش نیشان ده‌دات و دیسك تۆپ ون ده‌بێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مایكرۆسوفتیش دوای ئه‌وه دێت كه ملیۆنه‌ها به‌كارهێنه‌ری ویندۆز توانیویانه به ئاسانی خۆیان رزگار بكه‌ن له سیستمی Windows Genuine Advantage كه مایكرۆسۆفت داینابوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ویندۆزه كۆپی كراوه‌كان، به‌ڵام له‌مه‌یاندا سه‌ركه‌توو نه‌بوو ئه‌و كه‌سانه‌ی ویندۆزه‌كانیشیان كۆپی بوو بێ كێشه توانیوانه ئه‌پدێته فه‌رمیه‌كانی مایكرۆسۆفت ویندۆز داونلۆد بكه‌ن له سایتی مایكرۆسۆفت. ئه‌گه‌ر مایكرۆسۆفت له‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئه‌وا ده‌توانێت رێ بگرێت له كۆپی كردنی به‌رهه‌مه‌كانی.
